سه‌رۆكی حكوومه‌تی پاكستان پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵی ناوازه و تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێناوی ئاشتی به تره‌مپ گه‌یاند، له ئه‌نجامی پێوه‌ندی چڕ و له‌سه‌ر هێلبوونی به‌رده‌وامی بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی
پاكستان گوتی، پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئیمارات و سعوودیه و قه‌ته‌ر و توركیا و میسر و ئوردن و پاكستان، زۆر به سوود و به‌رهه‌مدار بوو، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی زۆر ناوازه و تایبه‌ت بوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پاكستان به‌رده‌وام ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییه‌وه و هیوا و ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازین میوانداری گه‌ڕێكی تری دانوستانی نێوان هه‌ردوو له داهاتوویه‌كی نزیك بكه‌ین.
ئه‌و پیرۆزبایی و په‌یامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران به‌نزیكه‌یی ته‌واو بووه و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزیش به‌شێكه له ڕێككه‌وتنه‌كه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئێران له‌سه‌ر یاداشتنی وه‌ستانی جه‌نگ و كردنه‌وه‌ی جه‌نگ ڕازی بووه.