دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قه‌كردن له نزیك كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه و په‌لاماری ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان دا و كوشتیان.
ده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاری نهێنی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان داوه، دوای ئه‌وه‌ی له نزیك خاڵێكی پشكنینی نزیك كۆشكی سپی، تاوانباره‌كه ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه، به‌ڵام كاتێكیش هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی وه‌ڵامیان داوه و ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، بریندار بووه و دوای گواستنه‌وه‌ی به په‌له‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له‌وێ گیانی له ده‌ستداوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له یه‌كتری هه‌ر ته‌نیا هێرشبه‌ره‌كه بریندار نه‌بووه و دواتر گیان له ده‌ست بدات، بگره ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنیش به‌هه‌مانشێوه برینداربووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه‌یان نه‌دا.
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه پۆلیس و هێزه‌كانی ئه‌منی به چڕی له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه و ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی داخست، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نێو كۆشكی سپی به‌رده‌وامی به پێوه‌ندی و گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دا.