دوای لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ به نزیكبوونه‌وه‌ی واشنتن و تاران له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، نیگه‌رانی و بێزاری به رۆكی ئیسرائیلی گرتووه و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوویش بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی باڵای ئه‌نجام داوه و تاوتوێی پێشڤه‌چوونه‌كانی دانوستانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به وردی كراوه. هاوكات ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی نووسیویه‌تی، تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ چیتر پێوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ك پێش جانگ باش و تۆكمه نییه و گرفتی تێ كه‌وتووه.
كه‌ناڵ
13ی ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه زۆر جێی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو ئیسرائیله.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه سوپای ئیسرائیل خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمانكردنی ئێران، به‌ڵام ئه‌و ڕاپۆرت و هه‌واڵانه‌ی باس له ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش ده‌كه‌ن، به ته‌واوی ته‌لئه‌بیبی نیگه‌ران كردووه، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نه‌خراوه‌ته نێو گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوسته‌كان و پرسی مووشه‌كی بالیستیك نه‌خراوه‌ته نێو كارنامه و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی
هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ك پێشتر نه‌ماون و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی نووسیوه، كاریگه‌ری زۆری ئیسرائیل به‌سه‌ر تره‌مپ و به‌لاڕێدا بردنی، هه‌موو ئه‌و ئاماژانه ده‌ریده‌خه‌ن كه تره‌مپ وه‌ك به‌ر له جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ ناكات و به ته‌واوی هه‌وڵی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیله.