مایك پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەردەمی ویلایەتی یەكەمی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ، بە توندی رەخنە لە ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەگرێ و كۆشكی سپی ئەمەریكایش وەڵامی ڕەخنەكانی دەداتەوە.
پۆمپیۆ كە لەلایەن ترەمپەوە لە ویلایەتی یەكەمی كرایە وەزیری دەرەوە، لە پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، ئەو ڕێككەوتنەی خراوەتەڕوو لەگەڵ ئێران، وەك ئەوەیە پیتەكانی سیاسەتی ویندی شیرمان و رۆبێرت مالی و بن رۆدز "كە لە ڕێككەوتنی 2015 دانوستانكاری سەرەكی ئەمەریكا بوون" كۆپی بكەیت، بەمشێوەیە پارە بە سوپای پاسداران دەدەن، كە بەرنامەی پڕچەككردنی خۆی بەهێزتر بكات و چەكی كۆمەڵكوژ دروست بكات و دنیا بخاتە ناو ترس و تۆقینەوە.
هێمای بۆ ئەوەیش كردووە، ئەو ڕێككەوتنە هاوتەریب نییە و پێوەست نییە بە دروشمی ئەمەریكا لە پێش هەموو شتێكەوە نییە. داوا دەكەم كە گەرووی هورمز بكرێتەوە و پارە بە ئێران نەدرێ و گورزی كوشندەی لێ بدرێ و تواناكانی هەڵبوەرێنرێت، تا نەتوانێ بە هیچ شێوەیەك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەكانمان لە ناوچەكە.
ستیڤن چۆ یۆنگ یاریدەدەری ترەمپ و بەڕێوەبەری پێوەندییەكان لە كۆشكی سپی، وەڵامی قسەكانی پۆمپیۆی دایەوە و نووسیویەتی، پۆمپیۆ هیچ بیرۆكەیەكی نییە لەبارەی ئەوەی لەسەری دەدوێت، پێویستە دەمی دابخات و كارەكە لەلایەن كەسانی شارەزای ڕاستەقینەوە ئەنجام بدرێت، پۆمپیۆ ئاگاداری هیچ وردەكارییەكی ڕێككەوتنەكە نییە، چۆن دەزانێت كە بەم شێوەیەیە؟