لە پرۆسەی دەنگدانەكەی ئەمڕۆی كۆبانێدا، فەرهاد شاهین بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا و شێواخ عەساس بەربژێری عەرەب، لە كۆبانێ بوونە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی سووریا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئایار، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە پارێزگای حەسەكە دەستی پێ كرد.
نزیكەی 550 ئەندامی دەستەكانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاكە دەنگ بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان دەدەن.
لەم هەڵبژاردنەدا نۆ كورسی بۆ پارێزگای حەسەكە تەرخان كراون كە پێكهاتوون لە سێ كورسی بۆ حەسەكە، چوار بۆ قامیشلۆ و دوو بۆ دێرك، بۆ ناوچەی كۆبانێش دوو كورسی دەستنیشان كراون.
بەپێی زانیارییەكان كە میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، دەنگی دوو بەربژێرەكەی كۆبانێ بەمشێوەیە بوون: فەرهاد شاهین: 43 دەنگ، شواخ عەساس: 38 دەنگ.