دوای كۆتاهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ناوچەكانی حەسەكە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم ئەنجامی دەنگدان راگەیەنرا، كورد دۆخی باش نییە.
بەپێی ئەنجامەكان، كۆی ئەو 10 كورسییەی كێبەركێیان لەسەر دەكرا، بەسەر پێكهاتەكانی (كورد، عەرەب و سریانی) و لایەنە سیاسییە جیاوازەكان و نوێنەری هۆزەكاندا دابەش بوون.
بەرپرسانی كورد و چاودێرانیش دەڵێن، زیانێكی زۆر بەناوی دیموكراسییەوە لە كورد درا و كورد لەو شارانەی كە چەندان ساڵە حوكمڕانییان دەكات و خوێنیان بۆ دەدات، كەمتر لە نیوەی دەنگەكانیان هێناوە.
لە شاری دێرك، ئەحمەد موراد كە كوردە و عەلوان عەلی كە عەرەبە، وەك ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هاتنە هەڵبژاردن.
لە شاری حەسەكەش فەسلا یوسف كە كوردە و ئیبراهیم مستەفا عەلی و عومەر عیسا هاییس كە عەرەبن، هاتنە هەڵبژاردن.
لە شاری كۆبانێش فەرهاد ئەنوەر كە كوردە و شەواخ ئیبراهیم عەساف كە عەرەبە، وەك ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هاتنە هەڵبژاردن.
لە شاری قامیشلۆش كیم حوسێن و رەدوان سیدۆ كە كوردن و عەبدولحەلیم عەلی و محەمەد مادی كە عەرەبن هاتنە هەڵبژاردن. بەمەش پێنج كورد لە شارەكانی كۆبانێ، حەسەكە، قامیشلۆ و دێرك لە ئەنجوومەنی گەل لە سووریا نوێنەرایەتیی كورد دەكەن.
ناوی كاندیدە دەرچووەكان و دابەشبوونی كورسییەكان بەپێی بازنەكان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- بازنەی سەرێكانی (رەئسولعەین) – 1 كورسی:
د. عەبدوڵا عەبدوڵا (پێكهاتەی عەرەب / مەغموری)
2- بازنەی دێرك– 2 كورسی:
ئەحمەد موراد (پێكهاتەی كورد / سەربە هەسەدە)
عەلوان عەلی (پێكهاتەی عەرەب / هۆزی زوبێدی)
3- بازنەی حەسەكە – 3 كورسی:
عومەر عیسا هایس (پێكهاتەی عەرەب / هۆزی جبووری)
ئیبراهیم حەبەش (پێكهاتەی عەرەب / هۆزی بەجاری)
فەسلە یوسف (پێكهاتەی كورد / ئەنەكەسە)
4- بازنەی قامیشلۆ – 4 كورسی:
عەبدولحەلیم عەلی (پێكهاتەی عەرەب / هۆزی تەی)
رەزوان عوسمان سیدۆ (پێكهاتەی كورد / ئەنەكەسە)
كیم حوسێن ئیبراهیم (پێكهاتەی كورد / سەربە هەسەدە)
نینۆرتا شەمعون شەمعون (پێكهاتەی مەسیحی – سریانی)
5-بازنەی كۆبانێ 2 كورسی
فەرهاد ئەنوەر شاهین، (پێكهاتەی كورد / ئەنەكەسە)
شواخ ئیبراهیم عەساف ( پێكهاتەی عەرەب).