هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌و رووداو و تاوانكارییانه‌ی تر كه له سلێمانی ڕوو ده‌ده‌ن و به‌شێكی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به كوڕه‌كانی جه‌نگییه‌وه یا ئه‌و ده‌زگا دژه تیرۆره‌وه هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كارده‌كه‌ن، هێشتا بكوژی شۆخانیش دیار نییه كه ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێل دۆزرایه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 11ی ئه‌یلوولی 2020، شۆخان عارف /36/ ساڵ له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له سلێمانی به كوژراوی دۆزرایه‌وه. ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌ڵێن، لێكۆڵینه‌وه كراوه. به‌ڵام هیچی له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه و بكوژ نادیاره.
به ده‌ستی گرووپێكی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی، بێده‌نگی لێ كرا
شۆخان فه‌رمانبه‌ری دادنووسی یه‌كی سلێمانی بوو، خاوه‌نی دوو منداڵ بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان ڕایان گه‌یاند، كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوشێوه‌ی كوشتنه‌كانی تری وه‌ك پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ زانای قایمقام و زنجیره‌یه‌ك كوشتنی تر، به ده‌ستی گرووپێكی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی، بێده‌نگی لێ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه گیران، به‌ڵام دوای نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست ئازاد كران.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس، هێشتا بكوژی شۆخان عارف ده‌ستنیشان نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی گوترایش له‌گه‌ڵ ڕووداوێكی خۆخنكاندنی كوڕێك له ده‌ریاچه‌ی دۆكان پێوه‌ندیدارن ده‌ركه‌وت پێوه‌ندیی پێوه نییه.
ئه‌م رووداوه و زۆرێك له ڕووداوه‌كانی تری كوشتن له سلێمانی، به ته‌موومژی ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت دوای ماوه‌یه‌ك له تێپه‌ڕبوونیان، هیچ میدیایه‌كی سنووره‌كه‌ش به‌دواداچوونیان بۆ ناكات.
هاوشێوه‌ی كوشتنی شۆخان، ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، له ڕووداوێكی ته‌موومژاویدا، له سلێمانی كوژران.
محه‌مه‌د نووری باوكی ئامانج بابانی، پێشتر به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوون ته‌رمی كوڕ و بووك و منداڵه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سلێمانی جیاكراونه‌ته‌وه، ماڵباتی لانه كه‌وتنه داوی گوته‌ی لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان و ڕووداوی كوشتنه‌كه‌یان دایه پاڵ ئامانجی كوڕی.
جێی ئاماژه‌یه، شۆخان عارف له دوای خۆی دوو منداڵی /11/ ساڵ و /12/ ساڵی جێهێشتووه و ساڵی 2013 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
وشه/ سلێمانی