نێچیرڤان بارزانی سبەی لە سلێمانی دەبێت

:: PM:05:55:01/11/2025 ‌
بڕیار وایە سبەی یەكشەم دووی تشرینی یەكەم، بانگەشەی فراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری سلێمانی دەست پێ بكات و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ئامادە دەبێت. 

مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە شارەكە ئاگەدارییەكی لەوبارەیەوە بڵاو كردەوە و دەڵێن، سبەی سەعات 1:30ی دوای نیوەڕۆ بەڕێ‌ دەكەون بۆ ئاهەنگی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بەڕێوە دەچێت. 

پارتی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەستكەوت و پڕۆژەی گەورەی بۆ سلێمانی بە دەست هێناوە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان شارەكەی بەڕووی ئاوەدانی كردەوە، هاوكات نێچیرڤان بارزانی لە خەمخۆری بۆ شارەكە دوای چەندان ساڵ داخستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردەوە و ئەو داوایەیشی راستەوخۆ لە ئەرۆدغانی سەرۆكی توركیا كرد. 

پێشبینی دەكرێت پارتی لە سلێمانی دەنگەكانی بەشێوەیەكی فراوان زیاد بكات، خەڵكی شارەكە خۆیان بە قەرزارباری پارتی دەزانن، بەڵام وەفای خۆیان بۆ پارتی دووپات دەكەنەوە. 
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم