فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی, حەوتی تشرینی دووەمی 2025، ڕایگەیاند كە 25 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی لیبیا گیرابوون، گەڕێنرانەوە كوردستان.
فەرمانگەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هاووڵاتییانە دوای ئەوەی ڕێگەی كۆچیان بەرەو هەندەران گرتبووە بەر، لە وڵاتی لیبیا گیرابوون.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ڕێكارێكی پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیراوەتە بەر و بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.