فەرماندەی یەكەی 70ی یەكێتی هەموو نووسراوەكانی مەڵبەندی دهۆكی برد

:: PM:04:36:11/11/2025 ‌
دوای ئەوەی هەموو مەڵبەندی بادینانی یەكێتی هەڵوەری و هەمووان چوونە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، فەرماندەیەكی سەربازی یەكێتی چووەتە مەڵبەندی حزبەكە و نووسراوەكانی بردووە.

هەڵوەرینی لایەنگرانی یەكێتی لە بادینان، بەهۆی ئەو بڕیارەی بافڵ تاڵەبانی بوو بۆ دەنگدان بە كاندیدی ڕەیان كلدانی، لە كۆتایشدا سەرۆكی لیستەكەیشی پێوەندی بە پارتییەوە كرد. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، دوێنێ شەو لیوا عومەر فەرماندەی یەكەی 70 بە 20 ئۆتۆمبێل چووەتە مەڵبەندی دهۆك و هەموو نووسراو و ئەرشیفی لەگەڵ خۆی بردووە لەترسی ئەوەی كە مەڵبەندەكەیان بە تەواوی بچێتە ناو پارتی.


وشە - وشه‌