نوێترین ئەنجامی دەنگەكان گەیشت

:: AM:09:03:12/11/2025 ‌
دوای تەواوبوونی دەنگدان، شەوی رابردوو تا ئاستێك ئەنجامەكان گەیشتە دەست لایەنەكان و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێژەكان گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی تشرینی دووەم، بە پێی ئەو ئەنجامە بەراییەی دەنگدانی گشتی و تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان ملیۆنێك و 79 هەزار و هەشت دەنگی بە دەست هێناوە.

ئەنجامی حزبەكانی تریش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 536 هەزار و 159 دەنگی بە دەست هێناوە، یەكگرتوو ئیسلامی 166 هەزار و 474 دەنگی بە دەست هێناوە.

هەڵوێست 156 هەزار و 404 دەنگ، نەوەی نوێ 137 هەزار و 801 دەنگ و بەرەی گەل 20 هەزار و 856 دەنگیان بە دەست هێناوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراق و كوردستان، ژمارەی دەنگەكانی گەیشت سەرووی یەك ملیۆن، ئەوەیش گەورەترین ئەنجامە لە مێژووی هەڵبژاردنەكان حزبێك سەرووی ملیۆنێك دەنگ بەدەست بهێنێت.






وشە - رامیار جەواد