پارتی دیموكراتی كوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە ژمارەی دەنگەكانی گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
لە هەڵبژاردنی 2021 پارتی دیموكراتی كوردستان 262 هەزار و 800 دەنگی لە هەولێر بەدەست هێناوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنە رێژەی دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە بۆ 370 هەزار و 469 دەنگ.
لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان 54 هەزار و 891 دەنگی بەدەست هێنابوو، لەم هەڵبژاردنە 68 هەزار و 711 دەنگی بەدەست هێناوە.
لە دهۆك لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان 261 هەزار و 543 دەنگی بەدەست هێنابوو، لەو هەڵبژاردنە 413 هەزار و 33 دەنگی بەدەست هێناوە.