سیمای هەولێر ئاسایی دەكرێتەوە و سەرجەم پۆستەرەكانی بانگەشە لادەبرێن

:: AM:10:33:12/11/2025 ‌
هەڵمەتێكی فراوان دەستی پێ‌ كردووە بۆ ئەوەی هەرچی بانگەشەی هەڵبژاردن هەبووە و هەڵواسراوە لاببرێت، بەرپرسێكی شارەوانیش دەڵێت، چاوەڕوانی حزبەكان ناكەین.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی تشرینی دووەم، ژیار جەلال بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەست بە لابردنی پۆستەر و وێنەی كاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسییەكان كرا.

زیاتر گوتی، بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن، 30 رۆژ كات لە بەردەم لایەنە سیاسییەكان هەیە تا پۆستەرەكانی بانگەشە لاببەن، بەڵام ئێمە چاوەڕێ‌ ناكەین و هەڵمەتی بەرفراوانمان دەست پێ‌ كردووە، بۆ ئەوەی سەرجەم رێكلام و بانگەشەكان لاببەین و سیمای شار ئاسایی بكەینەوە.

باسی لەوەش كرد، تا ئێستە هیچ لایەنێكی سیاسی هاوكار نەبوونە لە لابردنی بانگەشەكانیان، یان پێوەندییان بە ئێمە نەكردووە، داواش لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدان دەكەین، لەو هەڵمەتەدا هاوكاری تیمەكان بن و هەر لایەنێك پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان كۆ بكاتەوە.



وشە - رامیار جەواد