سیستمی فرەبازنە حزبە بچووكەكانی كوردستانی هاڕی

:: AM:11:28:12/11/2025 ‌
لەسەر داوای حزبە بچووكەكانی كوردستان و چەند لایەنێكی سیاسی لە ساڵی 2019، سیستمی هەڵبژاردن لە عێراق لە یاك بازنەیی گۆڕا بۆ فرەبازنە، چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت، ئێستە ئەو حزبانە لەوە تێگەیشتوون كڵاویان لەسەر نراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی تشرینی دووەم، شێروان عەلی چاودێری سیاسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ بابەتی فرەبازنە و یەك بازنە لە ساڵی 2019، حزبە بچووكەكانی كوردستان لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی عێراق رێككەوتن.

زیاتر گوتی، ئەوكات هەریەك لە سائیروون (سەدرییەكان) و یەكێتیی هێزە عێراقییەكان (حەلبووسی)، سوور بوون لەسەر ئەوەی هەر شارۆچكەیەك بازنەیەكی دەنگدان بێت.  

باسی لەوەش كرد، دوای ئەوەی بە گوشاری خۆپێشاندەران و بە مەبەستی هێوركردنەوەیان، لە كۆتایی ساڵی 2019 پەرلەمانی عێراق یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەسند كرد، بەڵام چەند كێشەیەكی گەورە لەناو یاساكەدا دروست بوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستە ئەو حزبانە تێگەیشتوون ئەو یاسایە چەندە زیانی پێگەیاندوون و چەندە زیانیان كردووە، ئەوكاتیش و ئێستەیش پارتی پێی دەگوتن پشتگیریی ئەو یاسایە مەكەن، وایاندەزانی ئەگەر ئەوە سەربگرێت پارتی دەشكێت، بەڵام خۆیان شكستیان هێنا و شكان.



وشە - رامیار جەواد