پارتی دیموكراتی كوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی پەرلەمانی كوردستان، ژمارەی دەنگەكانی یەكجار زۆر زیاد كردووە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە ژمارەی دەنگەكانی گۆڕانیی بەسەردا هاتووە.
لە هەڵبژاردنی 2024 پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان، 347 هەزار و 786 دەنگی لە هەولێر بەدەست هێناوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەمساڵ ئەنجام درا، رێژەی دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە بۆ 370 هەزار و 469 دەنگ، بەمەیش لە هەولێر 22 هەزار و 683 دەنگی زیاد كردووە.
لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان 57 هەزار و 916 دەنگی بەدەست هێنابوو، لەم هەڵبژاردنە 61 هەزار و 711 دەنگی بەدەست هێناوە، بەمەیش سێ هەزار و 795دەنگی زیاد كردووە.
لە دهۆك لە هەڵبژاردنی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان 402 هەزار و 152 دەنگی بەدەست هێنابوو، لەو هەڵبژاردنە 413 هەزار و 33 دەنگی بەدەست هێناوە، بەمەیش 10 هەزار و 881 دەنگی زیاد كردووە.
هەرچەندە ئەم رێژەیە ئەندجامی كۆتایی نییە و تا ئێستە بە تەواوەتی ئەنجامەكان یەكلا نەبووەتەوە.