سەركەوتنی پارتی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی موڵكی لە هەولێر جوڵاند

:: PM:05:43:13/11/2025 ‌
سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سەقامگیری زیاتری لە كوردستان دروست كرد و ئەوەیش بە تەواوی گەشانەوە روو لە بازاڕ و كڕین و فرۆشتن دەكات، ئەوە جیا لەوەی پڕۆژە بەردەوامەكانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هۆكاری سەرەكین كە كوردستان روو لە گەشەی زیاتر بكات. 

ئێستە كە پارتی ملیۆن دەنگ و زیاتری هێناوە، خەڵكی كوردستان و هەولێر بەتایبەت زیاتر هەست بە سەقامگیری و ئارامی دەكەن، چونكە دڵنیان كوردستان لەژێر دەستی پارتی پارێزراوتر دەبێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم، 13ی تشرینی دووەمی 2025، سەردار ئازاد، خاوەنی نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی موڵك بە "وشە"ی راگەیاند، سەركەوتنی پارتی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی شوقە و خانوو و زەوی خۆشتر دەكات. 

ڕوونیشی كردەوە، سروشتی خەڵك وایە روو لەو شوێنانە دەكات كە سەقامگیری و ئارامی تێدا بێت ئەو دوو مەرجەیش هەردووك لە هەولێر هەبوون و ئێستە بە سەركەوتنی پارتی دڵنیایی زیاتر دروست بووە. 

هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی شوقە و خانوو لە هەولێر، پێوەندی راستەوخۆی بەوە هەیە كە حكوومەت لەو بەڵێنانەی بە خەڵكی دابوو لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و ڕێگەوبان و پشتێنەی سەوازیی و كارەبای 24 سەعاتی و پڕۆژەكانی ئاو، سەركەوتوو بووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم