ئەشواق جاف سەرۆكی لیستی پارتی لە سلێمانی كە یەكێكە لەو ژنانەی بە دەنگی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق دەرچوو لە پەیامێكدا سەرباری پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتی لە سەرۆك بارزانی رای گەیاند، تا دوا دڵۆپی خوێن لەسەر ئەو رێبازەم.
ئەشواق جاف لە پەیامەكەدا دەڵێ، سوپاس بۆ دەنگدەرانی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تایبەتی و دەنگدەرانی بازنەی، سلێمانی-ھەڵەبجە -ڕاپەڕین-گەرمیان و پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان، پارێزەرانی ئاسایش و سەقامگیری ھێزە ئەمنییەكان، دەنگدەرانی سەربەست و بەویژدان و كوردپەروەرانی تەواوی كوردستان بنێرم.
"لێرەدا پێویستە و ئەركی سەرشانمە، دووبارە دوپاتی ئەو بەڵێنانە بۆ ئێوە و تەواوی كوردستانیان بكەمەوە، كە لە پێش ھەڵبژاردن پێمدابوون و پێشتریش كارم لەسەری كردووە، بەڵێن بێت، لە پەڕلەمانی عێراقی فیدڕاڵ بەردەوامبم لە داكۆكیكردن لە، ماف و شایستەی پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و خانەوادەی سەربەرزی قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس و گەنجانی كوردستان و ئافرەتان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان" جاف وای نووسیوە.
هەروەها دەڵێ، بەڵێن بێت تا دوا دڵۆپی خوێن لەم ڕێبازە لانەدەم كە سەتان ساڵە بۆ خزمەت و پاراستنی كوردستان خەبات دەكات.