پارێزگاری هەولێر وەڵامی سەرجەم ئەو چەواشەكارییانەی دایەوە لەلایەن یەكێتی دەكرێـن و دەڵێت، ئەگەر یەكێتی بەرگری لەو كەسە دەكات كە گیراون، با بڵێت ئێمە ئاراستەمان كردووە و كاری بۆ ئێمە كردووە.
ئەمڕۆ شەموو شەشی كانووی یەكەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو كەسەی گیراوە هەوڵی دابوو سەرەتا بۆ مووسڵ هەڵبێت، بەڵام دوای ئەوەی زانیبووی ئەو رێگەیە داخراوە، بۆیە بەرەو قوشتەپە هەڵاتبوو.
زیاتر گوتی، خەڵكی ئەو سنوورە بەشێكن لە ئارامیی هەولێر، بۆیە هەولێر بە ئارامی دەمێنێتەوە، ئەو كەسانەشی كە گیراون هیچ پێوەندییەكیان بە یەكێتی و پارتییەوە نییە.
لە وەڵامێكیشی بۆ ئەو دەنگۆیانەی یەكێتی و میدیاكانی ئەنجامی دەدەن رای گەیاند، ئەگەر یەكێتی بەرگریی لەو كەسە دەكات كە گیراوە، با بڵێت ئێمە ئاراستەمان كردووە و كاری بۆ ئێمە كردووە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەو كەسانەی كە گیراون، فەرمانگەی حكوومییان سووتاندووە و زیانیان بە موڵكی گشتی گەیاندووە.