نامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ موجتەبا عەلی خامنەیی

:: PM:05:34:10/03/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی ئایەتوڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرد.

لە نامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسراوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە وەك ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و گەلی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین، لەم ئەرك و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

"هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پێوەندیی مێژوویی و دۆستانەیەتی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەكەدا". نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم