مەسروور بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە

:: PM:10:35:23/05/2026 ‌

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە و پرۆسەی سیاسی و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 23ی ئایار، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی، دۆخی گشتیی عێراق و پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرد.

لە تەوەرێکی ترى کۆبوونەوەکە، هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی قووڵکردنەوەی لەیەکتێگەیشتن و بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی عێراق کردەوە، بە جۆرێک کە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە، هاوسەنگی و سازان بێت.


وشە - پێشەنگ مەحموود