مستەفا كازمی گەیشتە هەولێر

:: AM:09:03:24/05/2026 ‌
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، بەسەردانێك گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومی لە هەولێر كۆبوونەوە ئەنجام بدات .

ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئایار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق كرد.

بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا، كازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گشتی و پەرەپێدانی پێوەندییەكان.


وشە - رامیار جەواد