سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە

:: PM:02:29:24/05/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر كاركردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی.

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.

هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر كاركردنی هاوبەش لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێكهاتەكان.



وشە - رامیار جەواد