مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا كە گوتبووی "چەكی بۆ ئێران ناردووە، بەڵام كوردەكان لای خۆیان گلیان داوەتەوە" رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگەداری هیچ جۆرە چەكێكی ئەمەریكی نییە كە رادەستی كرابێت.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی، ئەو پرسیارە لەبارەی چەكەكان دەبێت لە دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بكرێت، چونكە دەبێت ئەو لایەنە ئاشكرا بكەن كە چەكیان پێی داوە.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگەداری هیچ جۆرە چەكێكی ئەمەریكی نییە كە رادەستی كرا بێت، دەبێت ئەمەریكا خۆی ئەو لایەنە ئاشكرا بكات كە چەكی رادەست كردووە.