عادل عەبدولمەهدی: سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەغدا ڕۆڵی ئەرێنی لە چارەسەری كێشەكان دەبێت

:: PM:05:39:24/05/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی كوردستان كرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتیی مێژووییی سەرۆك بارزانی وەك ڕێبەرێكی نیشتمانی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد. 

هەروەها باسی لە گرنگیی سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەغدا كرد كە ڕۆڵی ئەرێنی و باشی لە چارەسەركردنی كێشەكان و لەیەكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەكتێگەیشتن دەبێت.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستی دۆستانەی عادل عەبدولمەهدی كرد بەرانبەر مافە ڕەوا و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان.



وشە - وشه‌