مەسروور بارزانی و ئەیاد عەللاوی لە بەغدا کۆ بوونەوە

:: PM:08:32:24/05/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 24ی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە، هەروەها ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانەئارای سیستمی نوێی عێراقدا گێڕاوە. هاوکات ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک بارزانیی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان، عێراق و ناوچەکەدا کرد.

لای خۆیەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامی ئەیاد عەللاوی وەک کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.


وشە - پۆڵا مەحموود