ئەمڕۆ یەکشەم 24ی ئایاری 2026، لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانیی تەسمیم بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار عامر فائیز کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاریکاری، پێوەندی و کاری هاوبەش، لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان.