هەواڵ بدە و پارە وەربگرە

:: PM:02:01:09/06/2026 ‌
دەستەی دەسپاكی داوا لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكات لە هەر داودەزگایەكی سەربە حكوومەت گەندەڵی و بەرتیل وەگرتن ئاشكرا بكات، پاداشت دەكرێت و پلە و ناوەكەی دەپارێزرێت.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، لە نووسراوێكی ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمدا هاتووە، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەرتیل و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، بەپێی یاسای دەستەی دەسپاكی ژمارە 3ی ساڵی 2011ی هەمواركراو بە یاسای ژمارە 7 بۆ ساڵی 2014 وە بەپێی مادەی (دووەم) (مادەی پێنجەم/ بڕگەی دووەم/ سێیەم لە یاسای دەستەی دەسپاكی، بەپێی مادەی 70 بڕگەی 5 لە ڕێنوێنیی كاری لێكۆڵینەوە، هەر (فەرمانبەرێك یان هاووڵاتییەك) زانیاری بدات بە دەستەمان لەسەر بوونی هەر كارێكی نایاسایی یان بوونی گەندەڵی لە داودەزگاكانیان، بە هەر شێوازێك كە بۆیان دەكرێت دەستەكەمان ئاگادار بكەنەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، بە مەرجێك زانیارییەكان بە بەڵگەوە بن لەسەر هەر فەرمانبەرێك یان بەرپرسێك لە هەر ئاستێكی پلەی وەزیفیدا بێت، لەلایەن دەستەكەمانەوە پاداشت دەكرێت بە بڕێك پارە، دەستەمان گەرەنتیی پاراستنی ناو و ناونیشانی هەواڵدەر دەكات و مافی پارێزراو دەبێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی هەرێم، دەستەی دەسپاكی داوا لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكات كەلە هەر داودەزگایەكی سەربە حكوومەت گەندەڵی و بەرتیل وەگرتن ئاشكرا بكات، پاداشت دەكرێت و پلە و ناوەكەی دەپارێزرێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم لە نووسراوێكدا ئاشكرای كرد: له پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەرتیل و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، بەپێی یاسای دەستەی دەسپاكی ژمارە 3ی ساڵی 2011ی هەمواركراو بە یاسای ژمارە 7 بۆ ساڵی 2014، بەپێی مادەی (دووەم) (مادەی پێنجەم/ بڕگەی دووەم/ سێیەم له یاسای دەستەی دەسپاكی، بەپێی مادەی 70 بڕگەی 5 لە ڕێنوێنیی كاری لێكۆڵینەوە، هەر (فەرمانبەرێك یان هاووڵاتییەك) زانیاری بدات بە دەستەكەمان لەسەر بوونی هەر كارێكی نایاسایی یان بوونی گەندەڵی لە داودەزگاكانیان بە هەر شێوازێك كە بۆیان دەكرێت دەستەكەمان ئاگادار بكەنەوە.

دەشڵێت: بە مەرجێك زانیارییەكان بە بەڵگەوە بن لەسەر هەر فەرمانبەرێك یان بەرپرسێك لە هەر ئاستێكی پلەی وەزیفیدا بێت، لەلایەن دەستەكەمانەوە پاداشت دەكرێت بە بڕێك پارە، دەستەمان گەرەنتیی پاراستنی ناو و ناونیشانی هەواڵدەر دەكات و مافی پارێزراو دەبێت، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی هەرێم.



وشە - رامیار جەواد