سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو سكاڵاكان لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق یەكلا دەبێتەوە.
لەكاتی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران كێشە دروست بوو، دەنگنەدان بە چەند كاندیدێكی وەزارەتەكان ناڕەزایی لێ كەوتەوە و یەكێك لەو لایەنانەی كە سكاڵای لەسەر ئەو پڕۆسەیە تۆمار كردووە، پارتی دیموكراتی كوردستانە.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، د.شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رای گەیاند، سكاڵا لەسەر دانیشتنی رۆژی 14ی ئایار بۆ دەنگنەدان بە چەند وەزیرێك تۆمار كرابوو.
زیاتر گوتی، هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی ئەنجامی ئەو سكاڵایانە لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دانیشتنەكە یەكلا دەكاتەوە.