پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاری دەكات كە لە داهاتوویەكی نزیكدا /هێشتا وادەكەی دیاری نەكراوە/ سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات، ئەوەیش دوای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە داوای نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كردبوو.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، زانیاری گەیشتە "وشە" كە ئامادەكاری دەكرێت شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بنەمای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات.
بەپێی زانیارییەكان، سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان و چەند پرسێكی تری پێوەست بە دۆخی سیاسی دەبێت.
لەلایەكی ترەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی كەركووك-گەرمیانی پارتی رای گەیاند، بۆچوونێكی لەوشێوەیە هەیە كە پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەهیچ كاتێك نەكرد كە ئەو سەردانانە ئەنجام بدرێ، بەڵام رای گەیاند، ئامادەكاری كراوە و سەردانەكان بەمزووانە دەبێت.