وەزیری پەروەردە بۆ "وشە": گزی لە تاقیكردنەوەكان 500% كەمی كردووە

:: PM:06:58:09/06/2026 ‌
وەزیری پەروەردە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت كە هەموو ئامادەكارییەك بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كراوە و هاوئاهەنگی لە نێوان دامەزراوەكانی كوردستان كراوە. 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ "وشە" رای گەیاند، رێوشوێنەكان گیراونەتە بەر و هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتەكان هەیە بۆ هاوكاری بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، گزی بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی 500% كەمی كردووە كە ئەوە ژمارەیەكی پێوانەییە، جیا لەوەی هەر هەوڵێك بۆ گزی لە چەند خولەكێك ئاگاداری دەبین، تەنانەت وێنەگرتنی پرسیارەكان و هۆڵی تاقیكردنەوەكانیش لەژێر چاودێری وەزارەتە.

ڕوونیشی كردەوە كە كاری زۆر گرنگ كراوە كە ئەو تۆڕانە شكست بێنن كە بانگەشەی پرسیار و شتی تر دەكەن، بۆیە قوتابیان دەبێت دەروون ئارام بن كە پرسیاری تاقیكردنەوەكان لە هیچ پارێزگایەك نییە.

ئالان حەمە ساڵح ئەوەیشی گوت، لە داهاتوودا ژمارەی هەموو سەرپەرشتیارانی تاقیكردنەوەكان بڵاو دەكرێنەوە، ئێستە لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەكاری تەواو بۆ تاقیكردنەوەكان بكەن. 



وشە - وشه‌