وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، راپۆرتی قه‌باره‌ی هه‌نارده و داهاتی نه‌وت بۆ مانگی ئه‌یلوولی راگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، عێراق سه‌رووی نۆ ملیار دۆلار و 494 ملیۆن دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه.
عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له مانگی رابردوودا 103 ملیۆن و 143 هه‌زار و 199 به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتووه كه بۆ هه‌ر رۆژێكی ده‌كاته سێ ملیۆن و 438 هه‌زار به‌رمیل.
تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا، بریتی بووه له 92 دۆلار و پێنج سه‌نت و ئه‌مه‌ش به‌راورد به مانگی رابردوو زیادی كردووه.
تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا، بریتی بووه له 92 دۆلار و پێنج سه‌ن
جێی باسه ئه‌گه‌ر 400 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نارده بكرایه، ئه‌وا داهاتی نه‌وتی عێراق ملیارێك و 104 ملیۆنی زیادی ده‌كرد و ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار.
له 25ی ئاداره‌وه له دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس، حكوومه‌تی توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرت و له‌و كاته‌وه هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت.