نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌كه رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م رۆژی له‌دوای یه‌ك، هه‌ڵكشا و به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو تۆمار كرد. هۆكاره‌كه پێوه‌ندیی به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی رووسیا هه‌یه.
له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه، هێرش بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتی رووسیا له‌لایه‌ن ئۆكراینا، نرخی نه‌وتی به‌رز كردبووه‌وه. هێرشه‌كه بووبووه هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كریشی كه رۆژانه 355 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌پاڵاوت.
به‌گوێره‌ی نرخی نه‌وت له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشتووه‌ته 68 دۆلار و 30 سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساس به 64 دۆلار و 43 سه‌نت و ئۆپێك به 71 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له دوێنێوه وایكردووه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه، ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌مه‌ریكا و ئاماده‌كردنی 19ه‌یه‌م پاكێجی سزاكانی ئه‌وروپایه بۆ سه‌ر رووسیا.
هه‌فته‌ی رابردووش به‌نده‌ری ریمۆرێسك له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه كرایه ئامانج كه رۆژانه توانای هه‌نارده‌كردنی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌بوو، به‌نده‌ره‌كه به گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری رۆژئاوای رووسیا هه‌ژمار ده‌كرێ.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئاماده‌یه سزای زۆر توند به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنێت، به‌مه‌رجێك وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆیش هه‌نگاو بنێن و كڕینی نه‌وت له‌و وڵاته بوه‌ستێنن.
ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، تاوتوێی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیای كردووه و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌وروپا كڕینی نه‌وت و گاز له رووسیا بۆ كه‌مترین ئاست كه‌م بكاته‌وه.
ساڵی 2022 یه‌كێتیی ئه‌وروپا نزیكه‌ی 45% له پێداویستیی گازی خۆی له رووسیاوه دابین ده‌كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه ئه‌مساڵ بۆ 13% كه‌م ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده له قسه‌كانی تره‌مپ وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌و رێژه‌یه‌ش رازی نییه.