هه‌ژده‌یه‌مین فێستیڤاڵی ترێ و هه‌نگوینی دهۆك، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی دهۆك ئاشكرای كرد، 32 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردووه و به‌رهه‌می خۆماڵییان كڕیوه.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ماوه‌ی دوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 30 تۆن ترێی ره‌زه‌كانی دهۆك فرۆشراوه كه له‌و فێستیڤاڵه‌دا خرابوونه روو.
هاوكات دوو تۆن و 100 كیلۆگرام هه‌نگوینی خۆماڵی و تۆنێك و 700 كیلۆگرام میوه‌ی وشككراوی باخه‌كانی پارێزگای دهۆك ساغ كراوه‌ته‌وه.
سماق یه‌كێكی تر بوو له به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه كه له چیاكانی دهۆك به خۆڕسك پێده‌گات و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌و سماقه‌ی خرابووه روو 345 كیلۆگرامی فرۆشراوه.
هه‌بوونی ئه‌و جۆره فێستیڤاڵانه یارمه‌تیی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌دات، هانی جووتیاران و هه‌نگه‌وانان ده‌دات له به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می زیاتر به‌رده‌وام ببن.
پارێزگای دهۆك به كشتوكاڵ و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می خۆماڵی به‌ناوبانگه و به‌رهه‌می ترێ، سێ‌و، سماق، هه‌نجیر، هه‌نگوین و چه‌ندان به‌رهه‌می تر، له پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بینرێن و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌كرێن.