كۆمپانیای ئینكا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ئه‌ندازیاری و به‌ڵێنده‌رایه‌تیی توركیا و ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ ئینرجی فڕه‌نسیدا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت و گازی سروشتی له پارێزگای به‌سره بنیات بنرێت.
پاڵاوگه‌كه‌ی به‌سره كه بڕیاره بنیات بنرێت، توانای پاڵاوتنی رۆژانه 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و چوار ملیۆن و 600 هه‌زار مه‌تر سێجا گازی سروشتی ده‌بێ، پڕۆژه‌كه ده‌بێته هۆكارێك ئه‌و وڵاته كه‌متر پشت به به‌رهه‌می ده‌ره‌كی ببه‌ستێت.
كۆمپانیا توركییه‌كه له پلانیدایه له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا، كۆتایی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بهێنێت. پڕۆژه‌كه دیزاینكردنی دامه‌زراوه‌كان، دابینكردنی پێداویستی و كه‌ره‌سته‌كان، دامه‌زراندنی ژێرخان و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پاڵاوگه له‌خۆ ده‌گرێت و به یه‌كه‌م هاوكایی نێوان كۆمپانیا توركییه‌كه و تۆتاڵی فڕه‌نسی هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسی له كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌دا، له عێراق ده‌ستی به چالاكی كردووه و عێراق ده‌خوازێت به پشتبه‌ستن به كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان، هه‌ناسه‌یه‌ك بداته ئابوورییه‌كه‌ی و له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سووته‌مه‌نی به خۆبژێوی بگات.
له رابردوودا ئێران به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستییه‌كانی عێراقی دابین كردووه، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، چیتر ناتوانێت له كڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌رده‌وام بێت و گوشاری ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌یه عێراق زیاتر پشت به خۆی ببه‌ستێت.
گه‌نده‌ڵی و خراپیی كارگێڕیی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، هۆكار بووه له‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری ئه‌و وڵاته به‌فیڕۆ بڕوات، حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌شی هاووڵاتییانی بكات.