هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ زیاتر له چوار مانگه سزاكانی سه‌ر سووریای لابردووه، به‌ڵام تا كۆنگرێس به فه‌رمی سزاكان لانه‌بات، وڵاتان به ئاسانی ناتوانن له سووریا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. سووریا هه‌موو سازشێكی كردووه به‌و ئامانجه‌ی ئه‌مه‌ریكا رازی بكات سزاكان له‌سه‌ری لابه‌رێت، قسه له‌وه ده‌كرێ ته‌نانه‌ت وڵاته‌كه ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
10ی ئه‌م مانگه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كۆماری راگوزه‌ری سووریا، ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا و چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت. یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌رع بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه ئه‌و سزایانه به فه‌رمی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه گوتبووی، پاڵپشتی له هه‌نگاوه‌كانی كۆنگرێس بۆ لابردنی هه‌میشه‌یی سزاكانی ناوسراو به قه‌یسه‌ر له دژی سووریا ده‌كات.
یاسای پاراستنی خه‌ڵكی سڤیلی سووریا كه به یاسای قه‌یسه‌ر ناسراوه، هه‌ر خۆی سه‌رچاوه‌ی ناوه‌كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای سووریا بوو كه كاتی خۆی وڵاتی جێهێشتبوو و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده ده‌ره‌وه، كه ئه‌وه‌یان ده‌سه‌لماند به چ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه دراون، بۆیه‌ش له حوزه‌یرانی 2020ه‌وه كۆنگرێس سزاكانی په‌سند كرد.
یاساكه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كی وڵاته‌كه به تایبه‌تی له بواری وزه و دارایی ده‌كرده ئامانج كه یارمه‌تیی سووریایان ده‌دا.
تره‌مپ له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سزاكانی سه‌ر سووریای لابردبوو، به‌ڵام لابردنی فه‌رمییانه‌ی سزاكان پێویستی به كۆنگرێس هه‌یه.
جێی باسه وڵاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی سعوودیه ده‌یه‌وێ ملیاران دۆلار له سووریا وه‌به‌رهێنان بكات، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تا ئه‌م ساته رێگر بووه له به‌رده‌م ئه‌م جۆره وه‌به‌رهێنانانه.
به‌پێی خه‌مڵاندنی بانكی جیهانی سووریا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، پێویستی به 216 ملیار دۆلار هه‌یه. له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ سعوودیه رای گه‌یاند، به قه‌باره‌ی شه‌ش ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له سووریا ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر سزاكان نه‌یتوانیوه به كرده‌نیی هه‌نگاو بنێت.
تۆم باراك نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا پێشبینی كردووه، له‌و گه‌شته‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا په‌یماننامه‌یه‌ك واژوو بكرێت كه به گوێره‌ی په‌یمانه‌كه، سووریا ده‌چێته پاڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێریی سووریا ده‌كات و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ر سووریادا سه‌پاندووه، ده‌یه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئه‌و وڵاته دڵنیا بێت، ئه‌وجا سزاكان به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا پێشتر خۆی یه‌كێك بووه له رێبه‌رانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن دۆلار پاداشتی بۆ سه‌ری ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی ده‌ستنیشان كردبوو كه ئێسته ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع گۆڕاوه.
له‌وه‌ته‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه كه رژێمی پێشووی سووریا له‌لایه‌ن گرووپی ته‌حریر شام به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی رووخاوه، گۆڕانكارییه‌كی زۆر هه‌م له‌لایه‌ن ته‌حریر شام و رێبه‌ره‌كه‌یان و هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته كایه‌وه.
هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه رژێمی نوێی سووریا تا ئه‌م ئاسته له ئه‌مه‌ریكا نزیك بكه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعدا كۆ ببێته‌وه.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه توركیا له نزیككردنه‌وه‌ی سووریای نوێ و ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شێك له‌و پێوه‌ندییه گه‌رموگوڕانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كورد له سووریا هاوپه‌یمانی متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه، دیمه‌شقیش بۆ دژایه‌تیكردنی كورد و هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی كورد، ئاماده‌یه هه‌موو مه‌رجێكی ئه‌مه‌ریكا قبووڵ بكات.