بانكی نیشتیمانیی عێراق هاتە ناو پڕۆژەی ئی-پسوولە

:: PM:06:01:24/05/2026 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریكردنی بانكی نیشتیمانیی عێراقی (NBI) لە پڕۆژەی ئی-پسوولە، ڕادەگەیەنێت.

بانكی نیشتیمانیی عێراقی دەبێتە نۆەمین هاوبەش كە خزمەتگوزاریی پارەدانی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ئی-پسوولە چالاك دەكات، ئەمەیش دوای بانك و جزدانەكانی AsiaPay، FastPay، FIB, NassWallet، RTB، IIB، ZainCash، و Cihan Bank. ئەمە دەستگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتییان بەرفراوانتر دەكات. 

بەكارهێنەرانی بانكی نیشتیمانیی عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایل و پۆرتاڵی ئۆنلاینی بانكەكە، سەكۆی ئی‌-پسوولە بەكاربهێنن.

ئی-پسوولە، سەكۆی فەرمیی پارەدانی دیجیتاڵیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە 10ی شوباتی 2026 لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنراوە و لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە پەسەند كراوە.


وشە - وشه‌