داتاكانی چاودێری جووڵه‌ی كه‌شتیوانی دووپات له تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كی پڕ له غازی سروشتی قه‌ته‌ر به گه‌رووی هورمز ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌یش كۆی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی غازی قه‌ته‌ریان هه‌ڵگرتووه و به هورمز تێپه‌ڕیوون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه گه‌یشته نۆ كه‌شتی.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆمپانیای شیكه‌ره‌وه‌ی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی كیبله‌ر و گرووپی بۆرسه‌كانی له‌نده‌ن، ئه‌و كه‌شتییه كه خاوه‌نداری بۆ كۆمپانیای قه‌ته‌ر بۆ وزه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته له چوار و پێنجی ئه‌م مانگه ده‌ستی به جووڵه كردووه و دوێنێ دووشه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌رووی هورمز بووه، به‌مه‌یش به سه‌لامه‌تی توانیویه‌تی گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێنێت.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌شتییه پڕ له غازه‌كه‌ی قه‌ته‌ر له ڕێگه‌یه به‌ره‌و چین و له وێستگه‌ی ڕه‌ئسلفان له قه‌ته‌ر ده‌ستی به جووڵه كردووه.
تا ئێسته ڕوون نییه كه تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتییه پڕ له غازه‌ی قه‌ته‌ر به ره‌زامه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران بووه و باج به تاران دراوه، یان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران كه‌شتییه‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی هورمز تێپه‌ڕێنێت.