ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به بیابانی رۆژئاوا دا به‌و مه‌رجه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشای مه‌غریبدا بمێنێته‌وه. ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گرنگترین رێكاری كۆتایی هێنان به نیو سه‌ده ناكۆكی و شه‌ڕ و ململانێ له‌و ناوچه‌یه هێنا.
له دوای بڕیاره‌كه محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پاشای مه‌غریب رای گه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتووه مه‌غریبێكی یه‌كگرتوو دابمه‌زرێت، بۆیه‌ش داوای له عه‌بدولمه‌جید ته‌بون سه‌رۆك كۆماری جه‌زائیر كردووه برایانه ده‌ست به گفتوگۆ بكات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه پاشای مه‌غریب له ساڵی 2007 پێشكه‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو به‌شداریی له دانوستانه‌كاندا بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له رووسیا، چین و پاكستان، به‌شدارییان له‌م ده‌نگدانه‌دا نه‌كرد و هاوكات جه‌زائیریش ده‌نگی نه‌دا، به‌ڵام 11 ئه‌ندامه‌كه‌ی تری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به به‌ڵێ ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه دا، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بیابانی رۆژئاوا ''مینۆرسۆ'' بۆ یه‌ك ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پاشای مه‌غریب له دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژوییدایه و كاتی ئه‌وه هاتووه مه‌غریب یه‌كگرتوو بێت. ئه‌و روونی كرده‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌و واتایه‌یه كه بیابانی رۆژئاوا به‌شێكه له مه‌غریب، بۆیه‌ش به بڕیارێكی مێژوویی ده‌زانن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مه‌ی په‌سند كردووه.
پاشای مه‌غریب گوتوویه‌تی، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له بیابانی رۆژئاوا روویان دا، به سه‌ركه‌وتن نازانین و ناخوازین بۆ خۆشكردنی ئاگری ناكۆكییه‌كان سوودیان لێ وه‌ربگرین. ئه‌و داوای له ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرد له‌و ده‌رفه‌ته بۆ دامه‌زراندنی داهاتوویه‌كی گه‌ش وه‌ربگرن.
محه‌مه‌د پاشا سوپاسی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كرد كه رۆڵی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی بیابانی رۆژئاوا. ئه‌و هه‌روه‌ها سوپاسی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی و فڕه‌نسای كرد له‌و پاڵپشتییه‌ی بۆ پڕۆۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بیابانی رۆژئاوا هه‌یانبوو.
تا ساڵی 1975 بیابانی رۆژئاوا به‌شێك بوو له داگیرگه‌ری ئیسپانیا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ناوچه‌یه‌ك ناوی ده‌برد كه هیچ جۆره خۆبه‌ڕێبه‌رییه‌كی نییه، تاكه شوێنی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بووه كه له دوای قۆناغی داگیركاری دۆخه‌كه‌ی به هه‌ڵواسراوی مابووه‌وه، له نێوان ره‌بات و به‌ره‌ی جوداخوازی پۆلیسارۆ كه له جه‌زائیره‌وه پاڵپشتی ده‌كران ناكۆكییه‌كی مێژوویی هه‌بوو.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای له پاشای مه‌غریب، پۆلیساریۆ، جه‌زائیر و مۆریتانیای كردبوو ده‌ست به‌و دانوستانانه بكه‌نه‌وه كه له‌وه‌ته‌ی 2019ه‌وه وه‌ستابوو و رێگه‌چاره‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بدۆزنه‌وه.
به گشتی بڕیارنامه‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نووسرابوو، شه‌وی رابردوو خرایه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌كه‌ی مه‌غریبی په‌سند كرد كه له ساڵی 2007 پێشكه‌ش كرابوو، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به ناوچه‌ی بیابانی رۆژئاوا ده‌دات و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی مه‌غریبدا ده‌یهێڵێته‌وه. ناوچه‌كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتیی فۆسفات و ئاوی سازگار.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه بیابانی رۆژئاوا ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك بووه باشووری مه‌غریب، به‌ره‌ی پۆلیساریۆ داوای ده‌كرد وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیك دامه‌زرێنرێت، مه‌غریب له رابردوودا به‌شی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئیداره كردووه هه‌رچه‌ند پۆلیساریۆ ناوچه‌یه‌كی كه‌می به‌ده‌سته‌وه بووه. رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1991ه‌وه له هه‌وڵدابوو به ریفراندۆم چاره‌نووسی ناوچه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه ریفراندۆمه نه‌كرا و شه‌وی رابردوو به‌و بڕیارنامه‌یه چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه.