3+2 چییە؟

:: AM:09:39:02/11/2025 ‌
ماوەی چەند رۆژێكە بابەتی 2+3 لە سۆشیال میدیا بووەتە بابەت، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانیش وەڵام دەداتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی تشرینی دووەم، رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەڵمەتەكانمان بە چاندنی دار بەردەوامییان هەیە، ئەوەیش لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانە.

زیاتر گوتی، بـەشی هەڵمەتی 2+3 لە سنووری شارەوانی هـەولێر، دەست كرا بە چاندنی 300 داری سیسەم. لـە دەروازەی شەقامی سەرەكیی هەولێری نـوێ. ئەمەش لـە پێناو زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانتركردنی سیمای شەقامە سەرەكییەكانی شـاری هـەولـێر.

لەبارەی ئەوەی 2+3 چییە، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكان روونی كردەوە، تیمێكی هاوئاهەنگییە لەگەڵ شارەوانییەكان كار دەكەن، لە هەڵمەتەكانی نەمامچاندن بەشدارن و هاوئاهەنگن.


وشە - رامیار جەواد