سزای له‌سێداره‌دانی حوكمدراوێكی كورد به ناوی ساسان مێهرانی كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به تۆمه‌تی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'' سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له سنه جێبه‌جێ كرا.
هێشتا میدیاكانی ئێران هه‌واڵه‌كه‌یان به فه‌رمی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ پێیان زانیوه و به گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له سێداره‌دان سێ رۆژ دوا ئه‌وه دێت كه له كرماشان و ورمێی، حوكمی له سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی كورد جێبه‌جێ كرا. كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش سزای له سێداره‌دانی دوو حوكمدراوی تری كورد له گرتووخانه‌كانی ئیلام و كرماشان جێبه‌جێ كرا.
جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له‌وه‌ته‌ی كۆتاهاتنی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیله‌وه، به‌رده‌وام رووی له به‌رزبوونه‌وه بووه، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ترساندن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه، په‌ره‌ی به جێبه‌جێكردنی سزاكه داوه. له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ مانگێك هێنده‌ی مانگی رابردوو له ئێران خه‌ڵك له سێداره نه‌دراون
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئێران 241 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌و ئاماره‌ش به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 50% زیادی كردووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی 161 حوكمدراو جێبه‌جێ كرابوو. مانگی رابردوو سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 241 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێ كراوه، ناسنامه‌ی 235 به‌ندكراو به ته‌واوی ئاشكرا بووه. به‌گشتی له‌و كه‌سانه‌ی مانگی رابردوو له سێداره دراون، 37 كه‌سیان كورد بوون.
له كۆی ژماره‌ی له سێداره‌دراوانی مانگی رابردوو، هه‌شت كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان سیاسی بووه، شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزا دراون.
هه‌ر له مانگی رابردوودا هه‌شت ژن له سێداره دراون، 13 كه‌سیش به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا له سێداره دراون.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان هه‌یه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دنیادا چه‌ندان جار هۆشدارییان پێ داوه، به‌ڵام له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه.