بڕیارێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە لە بەرژەوەندیی ئەوانەی نەشتەرگەری دەكەن

:: PM:02:55:17/09/2025 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی نەخۆش و ئەو كەسانەدا كە نەشتەرگەریی ئەنجام دەدەن. 

لە نووسراوی بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەبارەی ئەو نەخۆشانەی كە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشكنینی ڤایرۆساتی ( HIV ) و ( Hepatitis B ) یان بۆ دەكرێت و ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەكە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەكە زیاد بكرێت یان دوو هێندە بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كراوە كە نابێت نەشتەرگەرییەكە دوابخرێت یا ئۆف بكرێت، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێك.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئێستە نرخی نەشتەرگەری بۆ ئەو كەسانەی ڤایرۆسی جگەریان هەیە، دوو هێندەیە و بیانوویش بۆ ئەوە بەكارهێنانی ئەو كەلوپەلانەیە تەنیا بۆ ئەو نەخۆشە تا ڤایرۆسەكە بڵاو نەبێتەوە. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم