د. راج جۆنیجا پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ددان باسی چوار شێوەی كاریگەریی سەرما لەسەر دەم و ددان دەكات، لەوانە زیادكردنی هەستیاریی ددانەكان، لە كاتی خواردنەوەی گەرم یان سارد لە زستان ئازاری ددان زیاتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی هەستە دەمارەكان تووشی هەستیاری بۆ گەرمی و ساردی دەبن، بۆیە وا باشترە هەویرێكی تایبەت بۆ كەمكردنەوەی هەستیاری و فڵچەیەكی نەرم بەكار بێت، جیا لە دووركەوتنەوە لە خواردنی ترش و بەرهەمەكانی سپیكردنەوەی ددان كە چینی مینا لاواز دەكەن.
هەروەها دەبنە هۆی دروستبوونی درز و قڵێشانی ورد ددانەكان و ئەو ددانانەی چارەسەریان بۆ كراوە، وشكهەڵگەڕانی دەم و شەقبوونی لێوەكان، بەهۆی گەرمكردنی ماڵەوە، بۆیە بۆنی دەم ناخۆش دەبێت و كلۆربوونی زیاد دەكات، بۆیە پێویستە بە بەردەوام ئاو بخورێتەوە و بنێشتی بێ شەكر بۆ هاندانی دەردانی لیك بجوورێت، رەنگە هەر بەهۆی سەرماوە كەسەكە شەویلاك و ددانەكانی بە توندی بخاتە سەر یەك بێ ئەوەی هەست بكات و بەوەش ئازاری ماسولكەی شەویلاك و سەرئێشە زیاد دەكات و میناش لاواز دەكات.