پیاوان لە تەمەنی 50 ساڵی تووشی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی دەبن، بەتایبەتی هۆرمۆنی پیاوەتی تستۆستیرۆن، ئەوەش كار لە خواستی سێكسی و رەقبوونی ئەندامی نێرینەی دەكات، واتە چەند نیشانە و كاریگەرییەكی لەگەڵدا دەبێت و لە پیاوێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، لەوانە كاریگەریی و توانای سێكسی دەگۆڕێت.
توێژینەوە زانستییەكان ئاماژە دەكەن كە 52%ی پیاوان لە تەمەنی سەرووی 50 ساڵی تووشی لاوازیی سێكسی دەبن، هۆكارەكانی ئەو حاڵەتە جیاوازن وەك، كەمبوونەوەی هەستیاریی چووك بۆ هاندەر و ورووژێنەرە سێكسییەكان، چونكە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن كەمتر دەبێت، واتە ئەو پیاوە پێویستیی بە كاتی زیاتر دەبێت بۆ گەیشتن بە رەقبوون و حەزی سێكس.
لاوازبوونی فەرمانی كۆئەندامی میز و ئاوسانی پرۆستات، یەكێكە لە هۆكارەكانی لاوازیی سێكسی و ئەوەش ئاساییە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن، گۆڕانكاری لە چووك، واتە كەم گەیشتنی خوێن بۆ ئەندامی نێرینەی پیاو بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن لە دوای ئەو تەمەنە، لەوەش بەدیار دەكەوێت كە سەری چووك رەنگە پەمەییەكەی لەدەست دەدات و توانای رەقبوونی كەم دەبێتەوە، ئەوە جیا لە هۆكاری تری وەك نەخۆشی، لەوانە بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە و رەقبوونی خوێنبەرەكان و قەڵەوی و هیتریش.