چۆن دەزانی كێشەی زگماكیی دڵت هەیە؟

:: PM:10:55:08/06/2026 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری سەرەكیی مردنن لە دنیا، رەنگە كێشەی دڵ بەهۆی كێشەیەكی زگماكییەوە بێت، كە لە رێگەی چەند نیشانەیەكەوە دەناسرێتەوە، وەك هەناسەتەنگی و شینهەڵگەڕان و شەكەتی و ئاوسانی سك و پەلەكان و هیتریش.

پیاوان دەتوانن لە رێگەی چەند نیشانەیەكەوە بوونی كێشەی زگماكیی دڵ ئاشكرا بكەن، لەوانە شینهەڵگەڕان و هەناسەتنگی و شەكەتی و ئاوسانی چەند بەشێكی لەش و هەستكردن بە نارەحەتی لە سینگ و سەرسووڕان و لەهۆشخۆچوون.

ئەگەر رەنگی نینیۆكی ئەو كەسە یان رووخساری شین هەڵگەڕا، بەتایبەتی لە كاتی ئەرككێشان، ئەوە بەڵگەیە لەسەر كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لە خوێن بەهۆی كێشەی زگماكیی دڵەوە، هەناسەتەنگی، بەتایبەتی لە كاتی وەرزشكردن و ئەرككێشان یان پاڵكەوتن، مانای وایە دڵت توانای بەجێگەیاندنی ئەركەكەی نییە.

شەكەتییەكی بێ هۆكار ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ بوونی كێشەیەكی شاراوە لە دڵ، وەك كێشەی خوێنبەری تاجی كە رێگری لە گەیشتنی ئۆكسجین بۆ بەشەكانی لەش دەكات، ئاوسانی هەندێك بەشی لەش وەك سك و قاچەكان كە ئاماژەیە بۆ لاوازیی فەرمانەكانی دڵ بەهۆی كێشە لە خوێنبەری تاجی و كۆبوونەوەی شلە تیایاندا.

هەرچی نارەحەتییە لە ناوچەی سینگ، واتە هەستكردن بە ئازار و پەستان، بەتایبەتی لە كاتی ئەرككێشان و رارایی، بەڵگەیە بۆ كەمگەیشتنی خوێن بۆ ماسولكەی دڵ، سەرسووڕان و لەخۆشخۆچوون، بەهۆی كەمگەیشتنی خوێن بۆ مێشك لە ئەنجامی لاوازیی فەرمانی دڵ، كە كێشەی لەهۆشخۆچوون یان سەرسووڕان دروست دەكات.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل