له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی گازی دوانه ئۆكسیدی نیترۆ N2O وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی له بێهۆشكردنی خه‌ڵك له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بچووك به‌كارده‌هێنرا، به تایبه‌ت له نه‌شته‌رگه‌ری ددان، سه‌ده‌یه‌ك دوای ئه‌وه و له 1772 كیمیازانی ئینگلیزی هیمفری دیڤی كاریگه‌رییه‌كی سایكۆلۆجی ئه‌و گازه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دۆزییه‌وه، كاتێك تێبینی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌رزی به‌و جۆره گازه سڕ ده‌كرێن، تا نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام بدرێت، تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بن، كه وا ده‌كات به‌رده‌وام و بۆماوه‌یه‌كی زۆر پێ بكه‌نن، به‌وهۆیه‌وه ناو له‌و گازه نرا،
گازی پێكه‌نین، به بڵاوبوونه‌وه‌یشی له كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، 300 جار زیاتر هێنده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی دروست ده‌كات.
كاتێك باس له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری و لێكه‌وته خراپه‌كانی بۆ سه‌ر ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كرێت، به به‌رده‌وامی هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆربوونی ڕێژه‌ی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له كه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام گازی پێكه‌نین زۆر له‌و كاره‌ساتبارتر و خراپتره بۆ سه‌ر ژینگه و كه‌شوهه‌وا، بۆیه زانایان به هۆی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای داده‌نێن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌موو سه‌رنج خستنه سه‌ر گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و په‌راوێزخستنی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی پێكه‌نین هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه زۆربه‌ی وڵاتان و ده‌سته‌كانی پاراستنی ژینگه و كه‌شناسی تێی كه‌وتوون.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رده‌می ئێسته گازی پێكه‌نین زیاتر له بواری كشتوكاڵی و چاندن سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و به‌شێك له‌و پهینهیشی كه جووتیاران بۆ باشتركردنی دۆخی كێڵگه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن، نیترات و ئه‌و جۆره گازه‌ی تێدایه، كه وا ده‌كات به نێو زه‌وی و به هه‌وا بڵاو ببێته‌وه، له كاتی توانه‌وه‌ی په‌ینه‌كه له نێو ئاو دا.
به گوێره‌ی دوا لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه، كه ئێسته ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی پێكه‌نین له هه‌وا به بڕی 30% به به‌راور به 40 ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بواری كشتوكاڵی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێ ده‌به‌سترێت، جیا له په‌ین، له‌و ده‌رمان و پێكهاتانه‌ی كه بۆ له‌ناوبردنی مێرووه زیانبه‌خشه‌كان له‌كاتی تووشبوونی به‌روبوومی كێڵگه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رپرسن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و جۆره گازه و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كشتوكاڵكردنیش له سه‌رده‌می ئێسته، زۆرتر دیوێكی بازرگانی وه‌رگرتووه و ئامانج ئه‌وه‌یه كه خێرا به‌رهه‌مه‌كان پێ بگه‌یه‌نرێن و قازانجیان هه‌بێت، بۆیه زۆر پشت به په‌ین و مێروولهناوبهرهكان له وڵاتانی جیا جیای جیهان ده‌به‌سترێت، له كاتێكدا هه‌مووان بێ ئاگان، كه به‌م كاره ژیانی مرۆڤ ده‌خه‌نه به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌وه.
ڕێژه‌ی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن هه‌رچه‌ند له هه‌وا زیاد بێت، ئه‌وا دره‌خت و ڕووه‌كه‌كان به‌شێكی زۆری هه‌ڵده‌مژن، واته فلته‌رێك و چاره‌سه‌رێك هه‌یه، كه گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له كه‌شی گۆی زه‌وی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام گازی پێكه‌نین ئه‌و چارهسهرهیشی نییه و به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وایه.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م په‌ینی كیمیایی بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ دۆزرایه‌وه و دواتریش زۆر په‌ره‌ی پێ درا، تا له 1938 هابر بوش زانای بواری كشتوكاڵ، گۆڕانێكی گه‌وره‌ی له دروستكردنی په‌ینی كیمیایی بۆ بواری كشتوكاڵ دروست كرد، كه پێی ده‌گوترێ پرۆسه‌ی هابر بوش، به تێكه‌ڵكردنی نایترۆجین و هایدرۆجین، ئامۆنیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و داهێنانه‌ی هابر بوش ژیانی خه‌ڵكێكی زۆری له مه‌رگ به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه ڕزگار كرد و به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا به‌رهه‌می كشتوكاڵ له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی دنیا ڕووی له زیادبوون كرد، به‌ڵام ئێسته ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ و ئه‌و جۆره په‌ینه به كارلێككردنی نایترۆجین له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر و ئاو گازه‌كه بۆ هه‌وا به‌رز ده‌كاته‌وه و به ته‌واوی هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات و ده‌یكات به تۆپه‌ڵێكی گه‌رم و نه‌شیاو بۆ ژیان.
زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و بڕه زۆره‌ی گازی پێكه‌نین كه ئێسته له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی هه‌یه، سه‌ره‌كیترین هۆی گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وییه و بۆ له‌ناوچوون یان كهمبوونهوهیشی پێویستی به 114 ساڵی تره، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن كه دره‌خته‌كان كۆتایی پێ ده‌هێنن و ده‌یگۆڕن بۆ ئۆكسجین و پێشكه‌شی هه‌وای ده‌كه‌نه‌وه. بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی په‌ینی كیمیایی یان جۆرێكی تری په‌ینی كیمیایی كه نایترۆجینی تێدا نه‌بێت، زۆربه‌ی زانا و پسپۆران به‌رده‌وامن له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان چاره‌سه‌ریان خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆری تێچوون و ناكارایی به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌ینی كیمیایی تا ئێسته نه‌توانراوه به ته‌واوی پشتیان پێ ببه‌سترێ و به‌رهه‌مهێنانی په‌ینی كیمیایی به‌رده‌وامه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بڕی ئه‌و گازه‌یش له هه‌وا زیاتر بێ و له ئه‌نجامیش دا گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی خێراتر و زۆرتر ببێت.