واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له شاره گه‌وره و جه‌نجاڵه‌كان و پایته‌ختی زلهێزترین وڵاتی دنیایه، به‌ڵام پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ ناتوانن دیارده‌ی تاوان و كوشتن بنه‌بڕ بكه‌ن و ئه‌مساڵیش ڕێژه‌ی كوژراون له دوای 2003ه‌وه به‌رزترین ئاستی له پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هێشتا مانگێك ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2021 كۆتایی بێت و ئاماری ته‌واوی ساڵه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، ڕێژه‌ی تاوان له پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، ته‌نیا ئه‌مساڵ زیاتر له 200 كه‌سی بێ‌تاوان له پایته‌خت كوژراون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه قوربانییه‌كان كه‌سانی بێ‌تاوانن و به‌هۆی تاوانكار و بكوژه‌كان ژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌فته‌ی ڕابردوویش داون سونده‌رزی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له پایته‌خت كوژراو و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
به تۆماركردنی كوشتنی داون سونده‌رز ڕێژه‌ی كوشتن له واشنتن پێوانه‌یه‌كی به‌رزی به درێژایی 18 ساڵی ڕابردوو تۆمار كرد، چونكه له 2003ه‌وه به‌مشێوه‌یه تاوانی كوشتن له پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا تۆمار نه‌كراوه، به پشتبه‌ستن به‌و ئاماره واشنتن له ڕیزبه‌ندی 29ه‌یه‌مین شاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه زۆرترین تاوان و توندوتیژی له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌كی بچووكه‌وه تێدا ئه‌نجام ده‌درێ و ڕێژه‌ی تاوانه‌كانیش به خێرایی ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ناوخۆی و پۆلیسی فیدڕاڵی زۆرترین ڕێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كه تاوان له شاره‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هاتووه، كه تاوانه‌كانی كوشتن به شێوه‌یه‌كی زۆرینه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێن و زۆرینه‌ی ڕه‌های قوربانییه‌كانیش كه‌سانی ڕه‌شپێستن، له ساڵی 2020 له كۆی 198 كوژراو كه له شاره‌كه تۆماركراوه، 189 كوژروایان هاووڵاتی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی و ڕه‌شپێستبوون، حه‌وتی تریش له كوژراوه‌كان به ڕه‌گه‌ز لاتینین و دوو له كوژراوه‌كان سپیپێستن، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادی و یه‌كسانی ڕه‌ها ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا زاڵ ببێت، به به‌رده‌وامیش ڕه‌شپێسته‌كان ڕووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و جیاكاری و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه و زۆرترین سته‌میان لێ ده‌كرێت.
ڕێژه‌ی هاووڵاتییانی ره‌شپێست له واشنتن بریتییه له 45.4%، واته زۆرترین نیشته‌جێبووانی شاره‌كه، له به‌رانبه‌ردا ڕێژه‌ی سپیپێسته‌كان 42.5%ه و ئه‌وه‌یشی ده‌مێنێته‌وه كه بریتییه له 5.2% له ڕه‌گه‌زی لاتینی پێكدێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ڕه‌شپێسته‌كان هه‌ر زۆرترین سته‌میان لێ ده‌كرێ و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. چالاكان و به‌رهه‌ڵستكارانی به‌ره‌ی جیاكاری و توندوتیژی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه به ته‌واوی ڕیشه‌كێش بكرێ و تاوان له واشنتن به تایبه‌تی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش یه‌كێك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی پۆلیسی ناوخۆ زۆر زیاتر بكرێ و ڕێوشوێنی توندوتۆڵ و پێویست بگیرێته‌به‌ر.
به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه‌ی چالاكان و به‌رهه‌ڵستكارانی تاوان و توندوتیژی، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی واشنتن، ساڵی ڕابردوو بودجه‌ی پۆلیسی شاره‌كه‌ی به بڕی 14 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكا كه‌م كردنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و پۆلیسانه‌یشی له ئه‌ركدان هێنده ده‌ستكراوه نه‌بن، تا هه‌موو تواناكانی خۆیان به‌كاربهێنن، به تایبه‌ت له ڕووی لۆجستییه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌بێت، بۆ لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی گرووپه تاوانباره‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له شاره‌كه.
ئۆلیڤیا هینده‌رسن كۆمسیه‌ر له به‌شی ڕاوێژكاری له‌و ناوچه‌یه‌ی واشنتن كه ته‌قه له داون سونده‌رز كرا بۆ نیویۆرك تایمز دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته كارێكی جیاواز و ستراتیجی نوێ بگیرێته‌به‌ر، تا تاوان له واشنتن كه‌م بكرێته‌وه، به پێویستیشی زانی كه پاره‌داركردنی زیاتری پۆلیس و ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی گه‌وره‌تر و زه‌به‌لاحتر پێویستییه‌كی زۆر گرنگه تا شاره‌كه به ئارامی بمێنێته‌وه و بتوانین كۆمه‌ڵگه فره ڕه‌نگه‌كه‌مان بپارێزین.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان و توندوتیژی، مۆریل باوه‌رز پارێزگاری واشنتن پاداشتێكی به بڕی حه‌وت هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و باندانه‌ی كه چه‌كی نایاسایی ده‌هێننه واشنتن و به‌سه‌ر گرووپه تاوانكاره‌كان ده‌یبه‌خشنه‌وه و ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌یشی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد.
له‌و ڕۆژه‌ی كه پارێزگاری واشنتن ئه‌و پاداشته‌ی ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ بنه‌بڕكرنی تاوان و كوشتن له شاره‌كه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كوژراو و ڕۆژی دواتریش منداڵێكی 18 مانگی به گولـله‌ی ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی هێنرا، هه‌ردوو ڕوواوه دڵته‌زێنه‌كه‌یش له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری واشنتن بوون.