زۆرینه‌مان به ئاسمانه‌وه پۆل پۆلی باڵنده‌كانمان بینیووه كه له شێوه‌ی پیتی ڤی به ئاسمانه‌وه ده‌فڕن و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی تر ده‌ڕۆن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی باڵنده‌كان به‌شێوه‌ی پیتی ڤی له ئاسمان و له كاتی فڕین به دوای یه‌كتر ڕیز ده‌بن، نهێنی ئه‌م كاره چییه و بۆچی به‌مشێوه‌یه ده‌فڕن و تاك تاك له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه نافڕن، ئه‌مه پرسیارێكه كه زانایان و توێژه‌رانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌یش گه‌یشتن به وه‌ڵامێكی زانستی گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ر.
له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه كه زانایان و شاره‌زایان له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه كردوویانه، گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی كه هۆی فڕینی باڵنده‌كان له ئاسمان له شێوه‌ی پیتی ڤی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه باڵنده‌كان به‌مشێوازه له كاتی فڕین كه‌متر وزه به‌كارده‌به‌ن و به ته‌واوی له چۆنیه‌تی بڕینی ته‌نه هه‌واییه‌كان له ئاسمان بێ هیچ كێشه و گرفتێك ده‌توانن له فڕین به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌یش بیرۆكه‌یه‌كی زانستی زۆر ناوازه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فڕین به ئاسمانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وامی هه‌بێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی وزه‌ی زۆر له‌لایه‌ن باڵنده‌كانه‌وه بۆ جووڵاندنی باڵه‌كانیان بهكارببرێت، چۆن باڵنده‌كان به‌و ته‌كنیك و نهێنییه زانستییه ئاشنابوون و به‌كاری ده‌به‌ن، هه‌موو زانایانی تووشی شۆك كردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ری به‌رده‌وامن.
له‌باره‌ی گرنگی و سووده‌كانی فڕین له شێوه‌ی پیتی ڤی له‌لایه‌ن پۆل پۆلی باڵنده‌كانه‌وه، زانایان كۆمه‌ڵێك بایه‌خ و گرنگی ئه‌و كاره‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له خاڵه‌كان بریتییه له پرسی سه‌ركردایه‌تیكردن و ڕابه‌رایه‌تیكردنی پۆله باڵنده‌كان، ئه‌و باڵندانه‌ی كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ردوو لاكه‌ی پیتی ڤی ده‌بن، ئه‌وانه سه‌ركرده‌ی پۆله باڵنده‌كانن و پێویستیان به‌وه‌یه وزه‌ی زیاتر خه‌رج بكه‌ن، چونكه ئه‌وان یه‌كه‌م ته‌نن كه به‌ر شه‌پۆله‌كانی هه‌وا ده‌كه‌ون و ده‌یانبڕن، ئه‌وانه‌ی له ڕیزی دوای ئه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته هه‌واكه له‌لایه‌ن باڵنده‌كه‌ی پێشه‌وه بڕدراوه، ده‌توانن ئاسانتر به نێویدا تێپه‌ڕ ببن و كه‌مترین وزه خه‌رج بكه‌ن.
واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
فڕین به‌م شێوه‌یه زۆر ئاسانتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان له‌سه‌ر ڕیزێكی هاوتهریك به‌ره‌و پێشه‌وه بفڕن، ئه‌وانه‌ی له ڕیزی دوای باڵنده‌ی یه‌كه‌من بریتین له باڵنده‌ی گه‌نج و به‌هێز و تازه پێگه‌یشتوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه به ئه‌زموون و به‌هێزن، باڵنده نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌كانیش له ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوولاكه‌ی پیتی ڤی ده‌فڕن، كه كه‌مترین وزه‌یان پێویست ده‌بێت، بۆ جووڵاندنی باڵه‌كان و به‌رده‌وامبوون له فڕین.
ئه‌مه هێزی پاڵنان به‌ره‌و پێشه‌وه و خێرایی فڕین بۆ گه‌یشتن به ئامانج زۆر زیاتر ده‌كات، جیا له‌وه‌یش زانایان به به‌ستنی پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له قاچی ژماره‌یه‌ك باڵنده بۆیان ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و باڵندانه‌ی ده‌چنه نێو پۆلێك كه به شێوه‌ی پیتی ڤی ده‌فڕن، جوڵه‌ی باڵه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و زانستی ڕێك ده‌خه‌ن، واته ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یانه به خێرایی و هێزێكی زیاتر باڵه‌كانی ده‌جوڵێنێت، ورده ورده خێرایی جوڵه‌ی باڵه‌كان له باڵنده‌ی دوای ئه‌م و دواتر كه‌متر ده‌بێته‌وه، سه‌رجه‌میشیان ئه‌و كاره به هه‌ماهه‌نگی و ئاگه‌داری هه‌مووان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و كاره‌دا بكه‌ن.
زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ر ته‌نێك له كاتی فڕین به ئاسمان ده‌یان شه‌پۆلی هه‌وای جۆراوجۆر له ڕووی هێز و پله‌ی گه‌رمی جیا جیاوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، باڵنده‌كانیش به‌هه‌مانشێوه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، كاتێك باڵنده‌ی یه‌كه‌میش ته‌ن یان شه‌پۆلێكی هه‌وای ده‌بڕێت، دوو شه‌پۆلی تری هه‌وایی جیاواز دروست ده‌بێت، پاش تێپه‌ڕینی باڵنده به نێو ته‌نێكی هه‌واییدا، وه‌كچۆن بزمارێك بكوتیته نێو دارێك، بزماره‌كه په‌ستان له‌سه‌ر داره‌كه دروست ده‌كات، تا شوێنی خۆی بكاته‌وه و له نێو داره‌كه جێگیر ببێت، كاتێكیش جێگیر بوو، ئه‌وا هێزی داره‌كه زیاتر ده‌بێت له ده‌وری بزماره‌كه، چونكه ئه‌و خاڵه‌ی بزماره‌كه‌ی تێدا ڕووچووه، توانا و هێزی كه‌متر ده‌بێته‌وه.
كاتێكیش باڵنده‌ی یه‌كه‌م به‌ر ته‌نێكی هه‌وایی ده‌كه‌وێ، یه‌كه‌م ده‌رچه له نێو ته‌نه هه‌واییه‌كه دروست ده‌كات، بۆ تێپه‌ڕین، باڵنده‌ی دووه‌م ده‌رچه هه‌واییه‌كه ده‌هێڵێته‌وه و فره‌وانتری ده‌كات، باڵنده‌ی سێیه‌م فره‌وانتر، ئیتر به‌مشێوه‌یه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ین به دوا باڵنده كه له خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوولاكه‌ی پیتی ڤی ده‌فڕێت، ده‌رچه هه‌واییه‌كه هێنده فره‌وان ده‌بێت، كه هیچ وزه‌یه‌كی ناوێت، تا دوا باڵنده بۆ بڕینی ته‌نه هه‌واییه‌كه به‌كاری بهێنێت.
زانایانی زانكۆی ستانفۆرد له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی به‌م كاره‌ی باڵنده‌كان سه‌رسامن و به‌شی ئه‌ندازه‌ی میكانیكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕتر له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له داهاتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی سوودی لێ وه‌ربگیرێت.