وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری شارۆكه‌ی كفری هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان به توندی تێك‌شكاند و به‌شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاتووه، ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له سنووری فه‌وجی سێی لیوای 17ی پیاده‌یانله سنووری شارۆكه‌ی كفری دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئازایانه و نه‌به‌ردانه به توندی به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه و چه‌كدارانی داعشیان ڕاوناوه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئێسته دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه دایه و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه.