له ساڵی 1999 نیكۆلا ستریكلاند پسپۆری ماده تیشكده‌ره‌كان گه‌شتێكی بۆ دوورگه‌ی كاریبی له توباگۆ كرد، ئه‌و دوورگه‌یه به به‌هه‌شتی ناوچه‌ی هێلی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێ و له كه‌ناراوی زۆر سه‌رنجڕاكێش و خه‌یاڵی پێكهاتووه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری دره‌ختی سروشتیشی لێ ڕواوه و یه‌كێك له‌و دره‌ختانه‌ی كه به زۆری به‌ربڵاوه، ناوی نراوه
دره‌ختی مه‌رگ، به‌هۆی كاریگه‌ری و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و خێرا له‌ناوبردنی له كاتی به‌ركه‌وتنی مرۆڤ به‌و دره‌خته‌وه.
له به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌شته‌كه‌ی نیكۆلا له دوڕ و مه‌رجان و به‌ردی به‌نرخ له نێو لم و خۆڵی كه‌ناراوه‌كان ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و له‌ناكاو ئه‌و گه‌شته‌ی ئه‌و زانایه له خۆشی و شادی و پشوودان بۆ كاره‌سات گۆڕا، دوای ئه‌وه‌ی له نێو دره‌خته‌كانی گوێز هیند و مانگۆی كه‌ناراوه‌كه،، سكارلێت و هاوڕێكه‌ی به‌رهه‌می دره‌ختێكی دۆزییه‌وه كه بۆنێكی زۆر خۆشی هه‌بوو و به‌رهه‌مه‌كه‌یش هاوشێوه‌ی سێوێكی كه‌سك وا بوو، دره‌خته‌كه‌یشی به ته‌واوی هاوشێوه‌ی دره‌ختی سێ‌و بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌ڵگرته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆی بردی، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك ئه‌و بۆنه خۆشه‌ی له به‌رهه‌مه‌كه بوونی هه‌بوو، به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه‌وه و زۆر ناخۆش و نه‌خوازراو بوو، جیا له‌وه‌یش له ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ستی به سووتانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كرد و ئازارێكی زۆر به‌رۆكی گرت.
دواتر سكارلێت توانای خواردن و هه‌ناسه‌دانی به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌ما و گه‌رووی به ته‌واوی داخرا و به ئازارێكی زۆره‌وه گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مه هه‌موو گه‌شتیارانی شوێنه‌كه و به تایبه‌تی نیكۆلای تووشی سه‌رسڕمانیه‌كی گه‌وره كرد و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی گه‌شتیاره‌كان بڵاوبووه‌وه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر ته‌رمی سكارلێت، زانایان توانیان ئه‌وه پشتڕاست بكه‌نه‌وه، كه هۆی مردنی خێرا و كتوپڕی بۆ ئه‌و به‌رهه‌م و میوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌رهه‌می دره‌ختی مانشینیله، كه به سێوی كه‌ناراویش ناوی ده‌برێ و ئێسته‌یش له ته‌واوی جیهان به دره‌ختی مه‌رگ خه‌ڵكی ده‌یناسنه‌وه. دره‌خته‌كه زیاتر له ناوچه‌كانی هێلی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی و نزیك له هێلی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی له باشووری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی و باكوری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌ڕوێت، بۆ یه‌كه‌مجاریش ئیسپانییه‌كان ناویان نا دره‌ختی مه‌رگ و زۆرترین هۆشداریان له نزیكبوونه‌وه له‌و دره‌خته بڵاو كرده‌وه، چونكه به ته‌واوی له‌وه دڵنیابوون، كه هه‌ركه‌سێك لێی نزیك ببێته‌وه، ئه‌وا له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌ندروستی به ته‌واوی تێك ده‌چێت و به ئازارێكی زۆره‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
دره‌خته‌كه به ژه‌هراویترین دره‌خت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار كراوه و له ئه‌تڵه‌سی جیهانیش هه‌مان پێناسه‌ی كراوه، هاوكات له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی فلۆریدا بۆ زانستی خۆراكی و كشتوكاڵ دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌شێكی دره‌خته‌كه، به بۆنكردن و خواردن و نزیكبوونه‌وه لێی مه‌رگێكی كتوپڕ و 100% تووشی مرۆڤ ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێ لێی ڕزگار بێت.
زانایان و لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه قه‌دی ئه‌و دره‌خته زۆرترین ژه‌هر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له لق و پۆپ و چڵ و گه‌ڵا و به‌رهه‌مه‌كه‌یشی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ژه‌هر بوونی هه‌یه، ژه‌هرێكی خنكێنه‌ر و سووتێنه‌ر، كه به خواردنی به تایبه‌تی، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سییه‌كان دروست ده‌كات و پێستیش تووشی په‌ڵه‌ی سووتاوی زۆر گه‌وره ده‌كات و ئه‌و ماده و ژه‌هره‌یشی كه ئه‌و كاره ده‌كات ناوی فۆربۆله، كه پێكهاته‌یه‌كی ئه‌ندامییه و له ماڵباتی ژه‌هره‌كانی دیتربیناتی ئیسته‌ره، فۆربۆل هێنده مه‌ترسیداره كه ئه‌و دره‌خته‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باران ببارێت و له ژێر ئه‌و جۆره دره‌خته بوه‌ستیت، ئه‌و دڵۆپه بارانانه‌ی كه به‌ر لق و گه‌ڵاكانی دره‌خته‌كه ده‌كه‌ون، بكه‌ونه سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ده‌سبه‌جێ سووتانه‌وه و هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌ست پێ ده‌كات و مه‌رگ به‌رۆكمان ده‌گرێ و ڕزگاربوونمان لێی نابێت.
له‌به‌ر مه‌ترسیداری دره‌خته‌كه، له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌وجۆره دره‌خته بوونی هه‌یه، هێما و نیشانه‌ی مه‌ترسی و تابڵۆی ئاگه‌داركردنه‌وه دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌و دره‌خته نزیك نه‌بێته‌وه، چونكه بكوژێكی ترسناك و خێرایه، بۆ پاراستنی ژیانی گه‌شتیاران و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه له‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و دره‌خته ده‌ژین، زۆرترین و توندترین ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر.
بۆ ناسینه‌وه‌ی دره‌خته‌كه‌یش وێنه و زانیاری له‌سه‌ر تابڵۆكان ده‌نووسرێ، كه له دره‌ختێكی به‌رز و گه‌وره پێكهاتووه، چونكه به خێرایی گه‌شه ده‌كات و له دره‌ختی سێ‌و ده‌چێ و به‌روبوومه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی سێوێكی سه‌وزی بچووكه، سه‌ره‌ڕای ژه‌هراویبوون و مه‌ترسیداربوونی ئه‌و دره‌خته، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌كیش هه‌وڵی له‌ناوبردنی سه‌رتاسه‌ری نادرێت، چونكه ڕۆڵێكی گه‌وره له ژینگه و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ده‌گێڕێت، جیا له‌وه‌یش به هه‌ستیاری و وریاییه‌وه ده‌بڕێته‌وه، دوای وشكبوونی ژه‌هره‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و له بواری دارتاشی زۆرترین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.