كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و بڕه ئاوه‌ی له ڕووباره‌كانی سنووری وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ڕژایه ناو خاكی عێراق، به ته‌واوی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش دۆخی ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و به نیازه ئه‌و دۆسیه‌یه له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای له دژی ئێران بجووڵێنێت، تا تاران ناچار بكات جارێكی تر ئاو بۆ عێراق به‌ربداته‌وه.
عون زیاب عه‌بدوڵا ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌لسه‌باح"ی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه كۆماری ئیسلامی ئێران به ته‌واوی ئاوی له‌سه‌ر عێراق گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ناوچه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی دیاله به تایبه‌ت به‌دره و جه‌سان و زۆنگاوی حوڕییه و ته‌نانه‌ت شه‌تولعه‌ره‌بیش ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سروشتی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بڕینی ته‌واوه‌تی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر عێراق، پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م په‌یماننامه و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به تایبه‌تیش ڕێككه‌وتنی ساڵی 1975 كه به توندی دژی ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئاو وه‌ك ئامرازێكی فشار به‌كاربهێنرێت، یان مامه‌ڵه‌كردن به ئاو بكرێت به هۆكارێك تا خه‌ڵكی تووشی تینوویه‌تی بكرێ و كشتوكاڵی وڵاتانی تر وێران بكرێت، بۆیه ئه‌م كاره‌ی ئێران جێی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌غدایه، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی زۆر گه‌وره و ترسناكه و ئێسته به‌نداوی حه‌مرینیش له وشكبوون نزیكبووه‌ته‌وه، چونكه هیچ ئاوێك له لقه ڕووباره‌كانی له تارانه‌وه ده‌ڕژێنه عێراق به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ئه‌و كاره‌ی تاران به گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئاو له عێراق، ده‌بێته هۆی كۆچی به كۆمه‌ڵ و ئاسایشی خۆراك ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی وێران ده‌كات و ژینگه و گیانه‌وه‌رانیش به ته‌واوی قڕ ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌هدی
ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق ئاشكرای كرد، كه توركیا به كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئاوی دیجله و فورات زیانی گه‌وره‌ی به عێراق گه‌یاندووه، به‌ڵام ئێران نه‌ك ته‌نیا بڕی ئاو به‌ردانه‌وه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به ته‌واوی بڕیویه‌تی، بۆیه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات و له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێران تۆمار ده‌كات.
مه‌هدی ئه‌لحه‌مدانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه له‌سه‌ر پرسی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا جۆرێك له باشبوون و لێكگه‌یشتنمان هه‌یه، هه‌رچه‌نده توركیا بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی له دیجله و فورات كه‌م كردووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك به ته‌واوی ئاوی نه‌بڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌رده‌وامین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره تا بگه‌ین به ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی ئاو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 2009 ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا واژوو كراوه، به‌ڵام به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، سه‌ركۆماری توركیا و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی ئاو داوه و هه‌نگاوی باشیش له‌سه‌ر به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات بۆ عێراق نراوه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئێران له به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق گوتی، تاران هه‌موو په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی پێشێل كردووه و هه‌موو ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه ساڵانی پێشوو له لقه ڕووباره‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ڕژانه عێراق، ئێسته سه‌رجه‌میان به ته‌واوی گیراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تای كاره‌ساتێكی سروشتی له سنووری پارێزگه‌ی دیاله ده‌رخستووه، به تایبه‌تی ڕووباره‌كانی زابی خواروو و سیروان و كارۆن و كه‌رخه، بۆ وه‌ستانه‌وه دژی پێشێلكردنی سه‌رجه‌م په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن تارانه‌وه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق په‌نا بۆ دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات.
زیاتر گوتی، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سكاڵایه‌ك له دژی ئێران ئاراسته‌ی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، چونكه مه‌سه‌له‌ی ئاو پێوه‌سته به ژیانی خه‌ڵكه‌وه، ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت.
پێشتر له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات و ئه‌و ڕووبارانه‌ی تر كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه عێراق، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی عێراق پلانی كشتوكاڵكردنی ساڵی نوێی به ڕێژه‌ی 50% كه‌م كرده‌وه، به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی كه جووتیاران تووشی زیانی گه‌وره نه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م ڕێژه‌ی بارانبارین زۆر كه‌می كردووه و هه‌میش بڕی ئاوی ڕووباره‌كان به ته‌واوی ڕووی له كه‌مبوونه.
ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی بارانبارین و گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان، عێراقیان به پێنجه‌م وڵات هه‌ژمار كردووه، كه زیانمه‌ندترین وڵات ده‌بێ له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما.